وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاودێریی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشەممە، ده‌ست به‌كار ده‌بن؛ ده‌شڵێت، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاك و خاوێنه و مانگ به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوابون و دوای خۆرئاوابون ده‌بینرێت.
ئاوێنە: نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی وتوە، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاودێریی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كار ده‌بن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، لیژنه لاوه‌كییه‌كانیان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر 5:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوه‌ندیی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌ماهه‌نگ ده‌بن.
ناوبراو ڕونیشی كرده‌وه، هه‌مو لیژنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زانایانی ئایینی و لیژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، لیژنه‌كانیان به دو شێوه چاودێریی بینینی مانگ ده‌كه‌ن، كه شێوه‌یه‌كیان بە ته‌لیسكۆپ و شێوه‌كه‌ی دیكه‌یش تەنیا بە چاو ده‌بێت، بۆ ئه‌و شێوازه كلاسیكییه‌یش پشت به كه‌سانی به ئه‌زمون ده‌به‌ستن.
وتیشی، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاك و خاوێنه و مانگ به ئاسانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوابون و دوای خۆرئاوابون ده‌بینرێت و كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆیش ڕێگریی له چاودێریی بینینی مانگ ناكات، زۆر جار وه‌قفی سوننی عێراق و لایه‌نه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی خواروی عێراق، پشت به لیژنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستن بۆ بینینی مانگ.