وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
  2024-04-08       265       

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ئاشكرایكرد، سبەی سێشەممە، تەواوكەریی مانگی رەمەزانەو دوسبەی چوارشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریكردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌كانی فه‌له‌كناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر نه‌بونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 9ـی نیسانی 2024 ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانە، دوسبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 10ـی نیسانی 2024 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانە.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، سبەی سێشەممە 9ی نیسانی 2024 تەواوكەریی مانگی رەمەزانەو رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×