وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی له‌نگه دەڵێت، به‌هۆی بونی كەمتەرخەمی له‌لایه‌ن خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌وه، ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر هه‌میشه دوباره ده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: موقەدەم کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای پارتی راگه‌یاند: خه‌ڵكێكی زۆر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكێكی زۆریش دەچنە ئەوێ؛ ناڕێکییەكی زۆریش هه‌یه، قەرەباڵغی و ناڕێكی بازاڕه‌کە به‌هۆی زۆری په‌رده و كه‌ڵه‌كه‌كردنی كه‌ره‌سته‌كان واده‌كات ئه‌م بازاڕه هەمیشە مه‌ترسی سوتانی له‌سه‌ر بێت.
میراوده‌لی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، پێویسته خاوه‌ن دوكانه‌كان ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزیی پەیڕه‌و بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌مته‌رخه‌میی له خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه هه‌یه، به‌وه‌ی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه بۆ دوكانه‌كانیان دابین ناكه‌ن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک دوکان سوتاون و هۆی ئاگرکەوتنەوەکەش هێشتا نەزانراوە. ئەوەش دوەمجارە لەماوەی كەمتر لە مانگ نیوێكدا ئاگر لەو بازاڕە دەكەوێتەوە.
ئێوارەی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) ئاگر لە بازاڕی لەنگە کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دوکان سوتان و دو کەسیش بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر کران.
هەروەها بەرەبەیانی رۆژی (25ی تشرینی یەکەمی 2018)یش ئاگرێکی فراوان لە بازاڕەکە کەوتەوە و سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە سوتان کە ژمارەیان 2400 دوکان بو.