گەشتوگوزارى سلێمانى: تا کۆتایی جەژن نزیکەی ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سنوورەکەمان
  2024-04-09       136       

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى ڕایگەیاند، تا ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست، باشووری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگاکەمان، دەشڵێت، پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ڕۆژانى چەژن ژمارەى گەشتیاران بۆ سنوورەکەمان بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس.

ئارام شوانی وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هاتنى ڕێژەی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی کرد.

ئارام شوانی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست، باشووری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگاکەمان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ڕۆژانى ژمارەى گەشتیاران بۆ سنوورەکەمان بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی لە ٩٠%ـی گەشتیارەکان لە شارەکانی عێراقەوە هاتوون و ئەو گەشتیارانەشى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە دێنە سنوورەکەمان ڕێژەیان دەگات لە ١٠%.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×