جەعفەر شێخ مستەفا: یەكێتی گشت ئامادەكارییەكی بۆ هەڵبژاردن كردووە
  2024-04-09       420       

لەبارەی هەڵبژاردن و دوایین هەڵوێستی یەكێتی پاش سەردانیكردنی بەغدا لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی روونكردنەوە دەدات.

 ئاوێنە: جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا را یگەیاند:" یەكێتی هەموو ئامادەكارییەكی بۆ هەڵبژاردن كردوە و هیچ جۆرە كێشەیەكمان نییە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" چاوەڕوانی وادەی هەڵبژاردن دەكەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانیش هەماهەنگی و پەیوەندییەكی بەهێزمان هەیە".

روونیشیكردەوە:" سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ چارەسەركردی كێشەی مووچە و بودجە و لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكان بۆ ئەو پرسە كۆبوەتەوە".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×