لاهور شێخ جەنگی: بەهیواوە دەڕوانمە ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی حكومڕانی خراپ
  2024-04-09       323       

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا هیواخوازە جەژنی رەمەزان سەرەتایەك بێت بۆ كۆتاییهێنان بەو هەمو جۆرە ستەم و گەندەڵی و بەدكارییەی هەیە و دەشڵێت، بەهیواوە دەڕوانمە ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی حوكمڕانی خراپ و دامەزراندنی سەرەتای حوکمڕانییەکی رەشید و نوێ.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، وتویەتی"بە هیوای ئەوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان سەرەتای قۆناغێکی نوێ و جیاواز بێت و پێکەوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە، کۆتایی بە هەمو جۆرە زوڵم و ستەم و گەندەڵی و بەدکارییەک بێنین و جارێکی تر متمانە لە نێوان خەڵک و سیاسەت و، سیاسەت و حوکمڕانیدا دروست بکەینەوە و گەلی کوردستان بکەینەوە مەرجەع و سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتی حوکمڕانی."

لاهور شێخ جەنگی وتوشیەتی"بە هیواوە دەڕوانمە ئیرادە و هۆشیاریی گەلی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی حوکمڕانی خراپ و دامەزراندنی سەرەتای حوکمڕانییەکی رەشید و نوێ."

دەقی پەیامەكە:

هاونیشتیمانیانی ئازیز، هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و لە خوای گەورە دەپارێمەوە نوێژ و رۆژو و عیبادەتەکانی هەمو لایەکی قبوڵ کردبێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی و جەژندا بن.

جەژنی رەمەزان لە تێکڕای موسوڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ببێتە سەرەتای خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەمو لایەک.

بە هیوای ئەوەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان سەرەتای قۆناغێکی نوێ و جیاواز بێت و پێکەوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە، کۆتایی بە هەمو جۆرە زوڵم و ستەم و گەندەڵی و بەدکارییەک بێنین و جارێکی تر متمانە لە نێوان خەڵک و سیاسەت و، سیاسەت و حوکمڕانیدا دروست بکەینەوە و گەلی کوردستان بکەینەوە مەرجەع و سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتی حوکمڕانی.

جارێکی تر بە گەرمی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزتان لێدەکەم، بە هیواوە دەڕوانمە ئیرادە و هۆشیاری گەلی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی حوکمڕانی خراپ و دامەزراندنی سەرەتای حوکمڕانییەکی رەشید و نوێ.

خوا موبارەکی بکا و هەر لە جەژن و خۆشیدا بتانبینم.

لاهور شێخ جەنگی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×