ڕۆژنامەنووس و میدیاکارێکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی (پرسمانی) سەقز لە تەلاری میلادی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا".
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکردنی مستەفا حەمدی بە تۆمەتی" چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران" بووە و ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
مستەفا حەمدی لە ساڵی (٢٠٢١)یشدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لەو ماوەیەشدا (١٦) مانگ لەو سزایە جێبەجێکرا.