محەمەد حاجی مەحمود: نزا دەکەین ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد
  2024-04-10       217       

سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هیوادارن ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی و وەفاداریی جەژن لە کەسوکاری شەهیدانی کوردستان و پێشمەرگە دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە تەواوی موسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی محەمەد حاجی مەحمود ئاماژە بەوەکراوە، نزا دەکەین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی درێژەدان بە نمونەی بەرزی دیموکراسیەت و بەهاکانی لە ناوچەکەدا و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نەتەوەییەکانمان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×