بلۆمبێرگ : هێرشی ئێران بۆ ئیسرائیل نزیكە
  2024-04-11       407       

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، ئێران لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرشی مووشەكی دژی ئیسرائیل ئەنجامدەدات، هێڵێكی ئاسمانی ئەڵمانیاش گەشتەكانی بۆ ئێران ڕاگرت.

ئاوێنە: بلومبێرگ بە پشت بەستن بە كەسانی ئاگادار لە زانیاری هەواڵگری رایگەیاند، ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی پێیانوایە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشی سەر ئیسرائیل نزیكە.

دەشڵێت، هێرشەكە بۆسەر دامەزراوەی سەربازی یان حكومیەكانی ئیسرائیل دەبێت و لەڕێگەی مووشەكی بالیستی پێشكەوتوو یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی سەرچاوەكانی بلۆمبێرگ، هێرشەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری زۆرە ئەنجامبدرێت، بۆیە لێپرسراوانی ئەمریكا هاوكاری ئیسرائیل دەكەن بۆ داڕشتنی پلان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەكان.

لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانی لۆفت هانزای ئەڵمانیش سەرجەم گەشتە ئاسمانیەكانی تا كاتێكی نادیار بۆ ئێران راگرت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×