وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکووک
  2024-04-11       237       

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ عەبدول ئەمیر شەمەری بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای کەرکووک و بازگەی ترکەڵانی بەسەرکردەوە، دەشڵێن، ئامانجى سەردانەکە بە مەبەستی پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاکەدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە بارەی سەردانێکی عەبدول ئەمیر شەمەری بۆ پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ عەبدول ئەمیر شەمەری بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای کەرکووک و بازگەی ترکەڵانی بەسەرکردەوە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجى سەردانەکە بە مەبەستی پێداچوونەوەیە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاکەدا.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ئەم دووەمین سەردانی وەزیرى ناوخۆى عێراقە بۆ پارێزگای کەرکووک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×