زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری هەولێریان کردووە
  2024-04-11       109       

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە رۆژانی جەژن و پشووەکان؛ ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر دەکەن.

هەروەها ئومێد خۆشناو رونیکردەوە، ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکەن.

پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، هەرچی ئاسانکارییە پێشکەشیان دەکرێت و بە باشترین شێواز پێشوازییان لێ دەکرێت، ساڵانی رابردوو گرفتی زۆرمان لە بازگەکان هەبوو، خەڵکێکی زۆر گلەیی لە بازگەکان هەبوو، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە، مامەڵەیەکی زۆرباش لەگەڵ گەشتیاران دەکرێت، هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەش دەکرێت و بوونەتە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان. ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە.

 ئومێد خۆشناو، دەڵێت، تەنها دوێنێ چوارشەممە، لە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز زیاتر لە 14 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر کردووە و تاوەکو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، 11-04-2024، زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس هاتوون و پێشبینیش دەکرێت رێژەکە لە چەند کاتژمێر و رۆژانی داهاتوودا بەرزببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×