كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، دوای جەژن وردبینی لە ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكرێت و هەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دوردەخرێتەوە.
ئاوێنە: حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند: "دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دوردەخرێتەوە، هەروەها لەکاتی دورخستنەوەی ھەر کاندیدێک دەبێت لایەنەکان لەدو رۆژدا کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن".
وتیشی، "دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت."