بۆ جەژن زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی
  2024-04-11       130       

گەشتوگوزاریی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی كە زیاتر لە نیوەیان لەم دو رۆژەی جەژندان هاتون.

ئاوێنە: بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاریی سلێمانی رایگەیاند، لە 25ی رەمەزانەوە تاوەكو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە كە دوەم رۆژی جەژنی رەمەزانە زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو ژمارەیە زیاتر لە 25 هەزار گەشتیارییان لەم دو رۆژەی جەژندا هاتون و زۆترینی گەشتیارەكانیش لە خوارو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتون.

پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەم دو رۆژەی جەژندا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار رویان لە سنوری پارێزگاكە كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×