لە روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بازیان-تاسڵوجە حەوت كەس بەسەختی برینداربون
  2024-04-11       252       

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بازیان-تاسڵوجە حەوت كەس بەسەختی برینداربون كە یەكێكیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئاوێنە: رادیۆی ترافیك ئێف ئیم، زمانحاڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان دو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی بازیان - تاسڵوجە حەوت کەس بەسەختی برینداربون، یەکێک لەبریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری ڕوداوی نێوان دو ئۆتۆمبێلەكە پێچی هەڵەوە بوە لەیەکەم یوتێرنی بازیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×