پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-04-12       152       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرزببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 23، دھۆک: 24، کەرکوک: 29، ھەڵەبجە: 24، سۆران: 24، گەرمیان: 30 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×