لە دو رۆژی رابردودا نزیكەی 48 هەزار گەشتیار رویان لە هاوینەهەواری دوكان كردوە
  2024-04-12       124       

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان رایگەیاند، لەماوەی دو رۆژی رابردودا نزیكەی 48 هەزار گەشتیار رویان لە هاوینەهەواری دوكان كردوە.

ئاوێنە: رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان لە لێدوانێکدا بە یەكێك لە میدیاكانی یەكێتی وت “لە رۆژی یەکەمی جەژندا بەهۆی بارانبارینەوە، زیاتر هاوڵاتییان رویان لە کابینە گەشتیارییەکان کردوە نەوک لە کەپرەکان، بەڵام لە دوەم رۆژدا ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بوە.”

وتیشی، لەماوەی دو رۆژی رابردودا نزیكەی 48 هەزار گەشتیار رویان لە هاوینەهەواری دوكان كردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەینی پێشبینی بەرزبونەوەی ژمارەی گەشتیاران دەکەن، چونکە لە هەر خولەکێکدا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل رو لە قەزای دوکان دەکەن و بۆ سبەی شەممەش پێشبینی ژمارەیەکی باشی گەشتیار دەکەین.

لەبارەی نرخەکانەوە رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێری نرخی کەپر و کابینەکان دەکەن و نرخەکان دیاریکراوە و هیچ خاوەن پڕۆژەیەک ناتوانێت یاری بە نرخەکان بکات و هەر هاوڵاتییەک سکاڵای هەبو لەسەر بەرزی نرخ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×