شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ دەدات
  2024-04-12       289       


هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ لەبارەی پاکوخوێنی شوێنەکانی کارکردنیان.

لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە".

ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×