پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-04-13       167       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئێوارەی سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەورو ئەگەری بارینی پروشکە بارانی پچڕپچڕ هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێرو دهۆک دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە بارانی پچڕپچڕ.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەكانی گەرما، 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 27، سلێمانی: 25، دھۆک: 26، کەرکوک: 29، ھەڵەبجە: 25، سۆران: 23، گەرمیان: 31 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×