هاوڵاتییەکی چەمچەماڵ دوای 15 رۆژ لە بێسەروشوێنبونی تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە
  2024-04-13       387       

دوای 15 رۆژ لە بێسەروشوێنبونی، تەرمی ھاووڵاتیەکی چەمچەماڵ لە سامەرا بە كوژراوی دۆزرایەوە کە لە رێگەی چوونی بۆ عەمرە بێسەروشوێن ببو.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە، وەستا یونس محەمەد کە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە وەستای چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل بو دوای ئەوەی ویستویەتی بچێتە عومرە لەڕۆژی 21ی ڕەمەزانەوە لەماڵ دەرچوەو لەوكاتەوە بێسەروشوێن بوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەھەوڵی ھێزەکانی ئاسایش ئەمڕۆ شەممە، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و لەپزیشکی دادی بەغدایەو لە سامەڕا بە كوژراوی دۆزراوەتەوەو بڕیارە سبەینێ یەکشەممە تەرمەکەی بھێنرێتەوە چەمچەماڵ.

کەسوکارەکەی وتویانە، ھۆکاری کوژرانی ئەو ھاوڵاتییە نازانن و لە لێکۆڵینەوەکانی ھێزە ئەمنیەکانیشدا ھۆکاری کوژرانی ئاشکرانەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×