ڕونكردنه‌وه‌ی‌ چاکسازی گەورانی‌ هەولێر له‌باره‌ی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ سزادراوێكه‌وه‌
  2024-04-13       196       

سزادراوێک لەچاکسازی هەولێر کۆچی دوایکردو کەسوکاره‌كه‌ی‌ ده‌ڵێن، "ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ چارەسەری‌ پێویستی‌ بۆ بكرێت". بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی‌ هەولێریش ده‌ڵێت، "لەڕێگەی تیمەکانمانەوە هەفتانە دوجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکراو غەسلی کلیەی بۆ ئەنجامدەدرا، هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەشکراوە بەباشترین شێواز، ژیان‌و مردنیش لەدەست خودایە".

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر

بابەت/ ڕوونکردنەوە

ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر  پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچ کردوو (اسعد حسین احمد) دەکەین خوای گەورە سەبر و ئارامی ببەخشێت بە بنەماڵە و ئازیزانی ، بە داخەوە کە ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبوو وە کاریگەری لەسەر کلیەکانی دروستکردبوو،بۆیە ئێمە لە ڕێگەی تیمەکانمانەوە هەفتانە دووجار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و  غەسلی کلیەی بۆ ئەنجام دەدرا و هەموو خزمەتگوزاریەکی تەندروستی پێشکەش کراوە بە باشترین شێواز، ژیان و مردنیش لە دەست خودایە، بۆیە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو سەردانی ئێمەیان کردووە و زۆر سوپاسگوزار بوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وە شایەنی باسە ناوبراوبۆ ماوەی ٢٢ ساڵە لە چاکسازییە وە بە دوو ماددەی یاسایی سزادرابوو بە مادەی ٤٠٦ + ١٦٩ بە ماوەی سزای سێدارە + ٥ساڵ و ١ مانگ، وە لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵەی لە هەندێک لە پەیج و دەزگای ڕاگەیاندن بڵاو کراوەتەوە دوورە لەڕاستی وە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیج و دەزگایەنە تۆمار دەکەین کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاو کردۆتەوە و هەوڵی ناوزراندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانیان داوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست .


دەقی راگەیاندراوی کەسوکاری‌ ئه‌سعد ئەحمەد شێروانی:


بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەرێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
بەرێخان ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری
بەرێزان دەستەی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
بەرێزان دەزگاکانی راگەیاندن
ئێمە وەک بنەمالەی کۆچکردوو ئەسعد احمد شێروانی رادەگەنین کە کۆچ کردوو بەئازارەوە کۆچی دوایی کرد ھۆکاری مردنەکەشی کەم تەرخەمی لایەنی پەیوەندی دارە لە وەلام نەدانەوەی داواکاری کەسوکاری کۆچکردوو بەپێ راپۆرتی پزیشکی کۆچ کردوو بەھۆی وستانی کلیەکانی گیانی لەدەستداوە لەکاتێکدا ئێمە دەمانتوانی لەنەخۆشخانەکان چارەسەری بۆبکەین.
روی داوامان لە سەرۆکی ھەرێمە لە چەند سالی رابردوو سەدان کەسی بە لێبوردنی تایبەت ئازاد کردەوە بەلام کۆچ کردو پاش تەواو بونی سزایی خۆی و پاش راپۆرتی پزیشکی رێگەیان نەدواوە ئازاد بکریت ئایە ئەوە رێز گرتنە لە مرۆڤایەتی کەسێک لە زیندان وەفات بکات بێ ھەبونی چارەسەری پزیشکی ؟؟
ئایە رەوایە دەسەلاتی دادوەری سەرۆکی حکومەت سەرۆکی ھەرێم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستەی مافی مرۆڤ بێدەنگ بیت لەم کەیسە.
کۆچ کردو راستە وەفاتی کرد بەلام پەلەیەکی رەشە بەنیوچەوانی ئەوانەی کە ھۆکار بون بۆ رێگری لە چارەسەر کردن و ئازاد کردنی.
ئێمە دوای تەواو بونی پرسە و ناشتنی تەرمەکەی بەدواداچونی یاسایی دەکەین و ئەوانە دەدەین بە دادگا کە رێگر بون لە چارەسەر کردن و ئازادکردنی.

کەسوکاری
اسعد ئەحمەد شێروانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×