ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سوتانی ئه‌مدواییه‌ی بازاری له‌نگه گومانی زۆری لای ئه‌وان دروستكردووه‌و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه‌و هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت بۆ رای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: له‌ماوه‌ی کەمتر لەدو مانگ‌و بەدیاریکراوی لەماوەی 42 ڕۆژدا، دوجار ئاگر لەبازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە کە بەدەیان دوکانی ئەو بازاڕە سوتان. ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لەبەرەبەیانی ڕۆژی دوشەممە 8ی 4ی 2024 ڕویدا، ئەمە لەکاتێکدایە، هێشتا هۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوەکەی 27ی 2ی ئەمساڵی هەمان بازاڕ ڕانەگەیەنراوە.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، "بازاری له‌نگه له‌ساڵانی رابردوش سوتاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره گومانی زۆری لای ئێمه دروستكردووه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه، چونكه ئه‌وانی پێشوتر دیاربو شۆرتی كاره‌با یان كه‌مته‌رخه‌می بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ین".
وتیشی، "ناكرێت به‌ئیهمالیكردنی چه‌ند كه‌سێك سه‌دان خاوه‌ن دوكان زەرەرمه‌ندبن، حكومه‌ت و خه‌ڵك پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن، به‌ڵێ زیاده‌ڕۆیی هه‌یه‌و گرفتی ئه‌نجومه‌ن [ئه‌نجومه‌نی بازاڕه‌كه] هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه، خه‌مساردی له‌بابه‌تی ئه‌منیه‌ت هه‌یه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌منیی له‌وێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت، "ئه‌منیه‌تی بازاری له‌نگه ده‌درێته ئاسایشی هه‌ولێر، پێویست بكات پۆلیس و نه‌هیشتنی تاوان جێگیر دەکرێت‌و ئۆفیسیك دروستده‌كرێت‌و بەکامێرا سه‌رپه‌رشتی دەکرێت، زێدەڕۆییەکان هه‌ڵده‌گیرێت، دەستبەرێكاره‌كان دەکرێت‌و سیسته‌می ئاگرکوژێنەوە گرفتی هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات."