شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی راگەیاند "وەرزی دابارینی ئەمساڵ کۆتایی نەهاتووە و پێشبینی دەکەین وەرزی دابارینی ئەمساڵ تانزیک و بۆ کۆتاییەکانی وەرزی بەهار درێژەی هەبێت، مانگی ئایاری داهاتوو لە هەموو ناوچەکان باران بارین لەسەری ئاستی ئاسایی مانگانەی خۆیەوە دەبێت ئەمەش وادەکات وەرزی دابارین درێژەی هەبێت و ناوچەکە بەشێداری بهێڵێتەوە و هەلومەرجی چڕبوونەوە درێژە پێبدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەها هەوره بروسکەی زۆر و لافاویش ماون بۆ ناوچەی جیاجیا و لەگەڵ ئەگەری تەرزە و سەرماش به لاوازی کەمتر وەک لەپێشتر، هەرچەند ساڵانە لە 5ی ئایار بەکاتی باران بڕان دیاری دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی".