ڕونکردنەوەی‌ وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جەژنی "سەری ساڵی ئێزدییان"
  2024-04-14       308       


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، زۆرێک لەکەناڵە راگەیاندنەکان بەهەڵە ناویان ناوە چوارشەممەی سور، ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بەئێزدییەکانەوە نییە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان، روونکردنەوەیەکی ئاراستەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە واژۆی سعود مستو نەجم، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و تێیدا هاتووە، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی (17ـی نیسانی 2024) و، ئەم جەژنە گرنگترین بۆنەیە لەلای ئێزدییەکان، کە ناوی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانە، وەک چۆن لە فەرمانی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (16)ـی ساڵی 2010 ئاماژەی پێکراوە.

لەرونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لەکەناڵە راگەیاندنەکان ناوی "جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان" بەهەڵە کردووەتە "چوارشەممەی سور"، کە ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بەئێزدییەکانەوە نییە.

ئه‌مساڵ "جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان" ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی‌ رۆژی چوارشەممە رێککەوتی (17ی نیسانی 2024)، به‌پێی‌ خشته‌ی‌ بۆنه‌و پشووه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و ڕۆژه‌ پشوی‌ ڕه‌سمییه‌ له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی‌ هه‌رێم.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×