کەناڵی ABC لهزارى بهرپرسێكى ئهمریكیهوه ئاشكرایكردوه، پێناچێت ئیسرائیل بەر لەجەژنی "فەسح"ی جوو هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ئێران بکات، ڕاشیدهگهیهنێت، "هەرچەندە ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت، بەڵام پێناچێت ئیسرائیل پێش جەژن هیچ ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە بگرێتەبەر".
ئەو کەناڵە ڕاشیگەیاند، جەژنی فەسوحی جوو ئێوارەی 22ـی نیسان دەستپێدەکاتو تا 30ی نیسان بەردەوامدەبێت.
کەناڵەکە لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت، بەڵام پێناچێت ئیسرائیل پێش جەژن هیچ ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە بگرێتەبەر.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئێران پێیوایە، سەرکردەکانی ئێران هێشتا لەئامادەباشیدانو هەرچەندە هەندێکیان "لەپەناگەو دامەزراوە ژێرزەمینییەکاندا خۆیان شاردوەتەوە".
جەژنی فەسح یەکێکە لەجەژنە سەرەکییەکانی جوو، ئاهەنگ دەگێڕدرێت بەیادی ڕوداوی کتێبی پیرۆز ـ دەرچوونی جوو لەمیسر.
ئەمساڵی 2024، جەژنی فەسح لەئێوارەی 22ی نیسان دەستپێدەکات، جوەکانی دەرەوەی ئیسرائیل بەشێوەیەکی نەریتی ئەم جەژنە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بەڕێوەدەبەن، بەڵام ئەوانەی ناو خاکی ئیسرائیل ئاهەنگ دەگێڕن.
شەوی 13ى ئهم مانگه نزیكهى کاتژمێر 11، سوپای پاسدارانی ئێران بەدەیان موشەکو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، ئەم هێرشەی تاران لەوەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لەهێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لەدیمەشقی پایتەختی سوریا سهرهتاى ئهم مانگه کرانە ئامانج.