حكومەتی هەرێم لەبارەی رودانی لافاو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان
  2024-04-30       220       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پیشبینییەكان، ئەمشەو تا هەینی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بارانێكی زۆر دەبارێت و هۆشداری دەدەین بە هاوڵاتیان لە ئەگەری روداوی لافاو، حەوت رێنمایی پەیڕەو بكەن.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاریی سەربە حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت، لەم ڕوەوە هۆشداری دەدەین بە هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:

1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.

2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبونی کارەبای لێ دەکرێت.

3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.

4- شۆفێری مەکەن.

5- لە ناوچە نزمەکان دوربکەونەوە.

6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکارمەهێنن.

7- لەو ناوچانە دوربن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×