هەوڵی زیادکردنی مووچەی 70 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت
  2024-04-18       143       

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی مووچەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هاوتا بکرێت.

 دووشەممەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی  2013 هەموارکرایەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ  250 هەزار دینار زیادکرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێکهێنراوە.

 بە هاوتاکردنی مووچەکەیان، هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بڕی 100 هەزار دینار یان زیاتر دەچێتە سەر مووچەکەی.

 لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، 63 هەزار و 200 یان مووچەیان 150 هەزار دینارە، 6 هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەکو دەرماڵە پێدەدرێت.

 لە ساڵی 2013 ەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون، 13 هەزار و 227 کەسیان لیژنەیان کردووە و ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە بەمەبەستی ڕەزامەندیدان لەسەر بڕینەوەی مووچە بۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×