كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له دوای نیوه‌ڕۆ بارانبارینی به لێزمه ده‌ستپێده‌كات و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە یه‌ك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 3ی ئایاری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم".
ئه‌وه‌شی وتووه، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 21
سلێمانی: 20
دهۆک: 20
زاخۆ: 21
هەڵەبجە: 19
کەرکوک: 21
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 24