حەشدی شەعبی بڕیاری دروستكردنی هێزی ئاسمانی دا
  2019-09-05       959       

جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فەرمانی دروستكردنی هێزی ئاسمانی سەر بە حەشدی شەعبی دەركرد.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێك كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، رۆژی 4ی ئابی ئەمساڵ، جەمال جەعەفر ئال ئیبراهیم(ئەبو مەهدی موهەندیس)، فەرمانی داوە بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی هێزی ئاسمانی حەشدی شەعبی و كەسێكیشی بۆ پۆستی بەڕێوەبەردنی بەڕێوەبەرایەتییەكە دیاریكرد.

لە فەرمانەكەدا هاتوە"له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ فەرمانی دیوانیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتوە كه‌ له‌ ساڵی (2014)دا ده‌رچوه‌ و به ‌له‌بەر ‌چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی، بڕیاری دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی درا."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە (سەڵاح مەهدی حەنتوش) بە وەكالەت دەكرێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە.

پێكهێنانی هێزی ئاسمانی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردودا ژمارەیەك بنكەو كۆگای چەك و تەقەمەنی ئەو هێزە لەچەند ناوچەیەكی جیاجیای عێراق كرانە ئامانج و سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئیسرائیلیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار كرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×