بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: “هەژماری من”م کردووەتەوە
  2024-04-29       245       

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕەتیکردەوە کە هیچ فشارێک لەسەر مامۆستایان هەبێت بۆ کردنەوەی “هەژماری من” و دەشڵێت، خۆم لەبەر دوو هۆکار کردوومەتەوە.

ئاوێنە: دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ فشارێک لەسەر مامۆستایان نییە بۆ کردنەوەی “هەژماری من”، ئەوەی هەبووە نووسراوێکی فەرمی حکومەت بووە بۆ پەروەردەیان ناردووە و ئەوانیش پابەندبوون بە ناردنی بۆ قوتابخانەکان کە هەژمارەکە بکەنەوە.

بەڕێوەبری پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە خۆی “هەژماری من”ی کردووەتەوە، چونکە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەون ئەوا حکومەتی عێراق “نە گوێ لە من دەگرێت نە لە هیچ مامۆستایە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەغداش هەژمارەکە قبوڵ نەکات و پارەی تێنەکرێت ئەوا ئەو قسانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن سوودیان نییە.

حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە ڕێی “هەژماری من”ەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام تا ئێستا بەغدا جەخت دەکاتەوە لەوەی فەرمانەبرانی هەرێم لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکاندا هەژمار بۆ وەرگرتنی مووچە بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×