2019-09-07   3840     
ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات ''به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، چونكه بەوتەی ئەو ده‌ستوورى پێشێل كردووه''.
ئاوێنه: کازم سه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا داوا ده‌كات ''سه‌رۆک كۆمار به‌هۆى پێشێل كردنى ماده‌ى 61، بڕگه‌ی شه‌شه‌م، كه تایبه‌ته به شكاندنى سوێند و پێشێل كردنى ده‌ستوور، له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌كانى 23/16/14ى ده‌ستووری پێشێل كردووه''.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بانگه‌واز بۆ داواكارى گشتى ده‌كات رۆڵ خۆى ببینێت و لێپرسینه‌وه له پێشێلكاران بكات.
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه یاساى پێشێل كردووه و به‌هاوكارىی ئه‌ندامانى فه‌وجى سه‌رۆكایه‌تى زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى له نزیک ماڵه‌كه‌ى له جادریه‌ى به‌غدا تێكداوه و خراپى كردووه.