كەلار: تراكتۆرێك منداڵێك دەشێلێت
  2019-01-23       916       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئاشكرایدەكات لەقەزای كەلار تراكتۆرێك منداڵێك دەشێلێت، ئاماژەبەوەش دەكات منداڵەكە تەمەنی تەمەنی یەك ساڵ‌و نیو بوە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان گیانلەدەستدانی منداڵێكی راگەیاند لەراگەیەرناوەكەدا هاتوە " دوێنێ سێشەممە (٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) و لە گوندی پاڕێوڵەی گەورە سەربە ناحیەی باوەنوور تراکتۆرێک منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیوی بەناوی شاهان ئەرکان عەلی کردووەبەژێرەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی باوەنوور، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و هەر دوێنێ لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە".


پۆلیس رایدەگەیەنێت بە وتەی كەسوكاری منداڵەكە تراكتۆرەكە لەشوێنێكی لێژ راگیراوە‌و شۆفێری لەسەر نەبوە، لەئەنجامی هاتنە خوارەوە‌و جوڵەی تراكتۆرەكە منداڵەكە بوە بەژێریەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×