بەغدا: هەولێر تا ئێستا ئەو بڕە نەوتەی رادەست نەکردوە کە لەسەری رێککەوتوین
  2019-09-11       354       

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند "هەولێر تا ئێستا ئەو بەشە نەوتەی رادەست نەکردوە کە لەسەری رێککەوتوین‌و لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێ‌و پابەند بێت پێیەوە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ / ٩، وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەسبان رایگەیاند تا ئێستا هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتەی رادەستی حکومەتی فیدرالی نەکردوە کە لەسەری رێککەوتون".

غەسبان کە لەوڵاتی ئیماراتە، وتی "لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێ‌ کە پەیوەستە بەهەناردەکردنی نەوت‌و پشکی لەبودجەی عێراقدا".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×