2019-09-11   2125     
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە رەخنە لە پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەگرێت ''بەوە تۆمهرتباری دهكات كه پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی نەكرد و پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد''.
ئاوێنه: موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە، رەخنەی توند لە ھەدەپە دەگرێت و رایدەگەیەنێت "لە سەردەمی شەڕی خەندەقەكاندا ھەدەپە پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد و بەو ھۆیەشەوە 60 شەڕڤانیان لە شارۆچكەی سووری دیاربەكر بە تەنیا مانەوە. ھەدەپە پشتیوانی لە شەڕی خەندەقەكان نەكرد، بە دوودڵییەوە مامەڵەی دەكرد و بەوەش بۆچوونی خەڵكی تێكدا و دابهشی كردن بهسهر دوو بهرهدا كه هاوكاری پهكهكه بكهن یاخود نا".
قەرەیلان، ئاماژە بەوەش دەكات "ئەگەر ھەدەپە پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی بكردایە و ئەركەكانی بەجێ بھێنایە، ئەنجامەكە وەك ئێستا نەدەبوو".
له ساڵی ٢٠١٦دا لە پێنج ناوچەی باكوری كوردستان بە دەیان خەندەق لە لایەن پەكەكەوە هەڵكەندران و، زۆرترین هێزی پەكەكەیش لەوێدا جێگیر بوو، شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا دەستی پێ كردو چەندین چەكداری پەكەكە و سوپای توركیا لەو شەڕەدا كوژراون.