"رۆژ لەدوای رۆژ باشوری كوردستان پاشەكشەدەكات‌و نەیتوانیوە لە سیستەمی حزبایەتی تێپەر ببێت"
  2019-01-23       1239       

بەرپرسی پەیوەندییەكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، حسێن كەركوكی رایدەگەیەنێت تەنها داخستنی بارەگاكانی تەڤگەر تەنها هۆكار نیە لەپاشەكشەی ئازادی رادەربرین، پاشەكشەی ئازادی كێشەی كەڵەكەبوی چەنیدن ساڵەی حوكمرانی كوردە لەباشوری كوردستان، ئەو وتی "رۆژ لەدوای رۆژ باشوری كوردستان پاشەكشەدەكات‌و نەیتوانیوە لە سیستەمی حزبایەتی تێپەر ببێت".

ئاوێنە: حسێن كەركوكی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان "تەڤگەر" بە ئاوێنەی راگەیاند بەراورد بە ساڵانی رابردو كورد پاشەكشەی گەورەی كردوە لەبەغدا بەهۆی بەرژەوەندییە حزبییەكانەوە پرسی یەكریزیی‌و یەكدەنگییان تێكداوە، پێشی وایە پارتەكەی ماوەی چوار ساڵە داوای مۆڵەتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە بەڵام وەڵامی نەدراوەتەو‌و داخستن‌و مۆڵەتنەدان بە تەڤگەری ئازادی بە نمونەیەكی بچوكی پاشەكشەی ئازادی لە باشوری كوردستان دەزانێت.


راشیدەگەیەنێت بەراورد بە چەند ساڵی رابردو كاریگەریی وڵاتانی هەرێمی لەسەر باشوری كوردستان كەمتربوە، ئەو وتی "لەبەر ئەوەی باشوری كوردستان خاوەنی پرۆژەیەكی ستراتیژی دیموكراتی‌و نەتەوەیی نیە، بۆ شایی بۆ دروست بوە‌و وڵاتانی هەرێمی دەیانەوێت ئەو بۆ شاییە پر بكەنەوە، ئەو دۆخەی باشوری كوردستانی تێدایە بیەوێت ئەجندای وڵاتانی هەرێمی جێبەجێ‌ بكات، ئەو دەستكەوتانەشی هەیە لەدەستی دەدەین".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×