2019-09-11   1067     
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ''رووبه‌ڕووی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بوونه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر باره‌گاكانیان له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا سووڕاوه‌ته‌وه''.
ئاوێنه: قه‌حتان ئه‌لباوی، به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه 11ی ئه‌یلول له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌ر لیوای 35 و باره‌گاكانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ڵاحه‌دینی حه‌شدی شه‌عبیدا سووڕانهوهتهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌یان له فڕۆكه‌كه كردووه‌و ناچاریان كردووه ئاسمانی ناوچه‌كه جێبهێڵێت, باسی له‌وه‌شكردووه كه تائێستا نه‌زانراوه فڕۆكه‌كه سه‌ر به چ وڵات یاخوود لایه‌نێك بووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین باره‌گاو گه‌نجینه‌ی چهكو جبه‌خانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردوومان كران‌و زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت، دواهه‌مینیان هێرشی سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نێوان عیراق‌و سوریا.