لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری-زانیاری، لەنامەیەكی پیرۆزباییدا بۆ گۆڕان، دەڵێت؛ هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، رێككه‌وتنامه‌ی ده‌باشانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ببوژێنێته‌وە لەپێناو راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكەوە لەسلێمانی بەڕێوەچو و تێیدا عومەر سەید عەلی، بۆ جارێكی دیكە بە رێكخەری گشتی هەڵبژێردرایەوەو هەروەها ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش هەڵبژێردران.
كەمێك لەمەوبەر، لاهور شێخ جەنگی لە نامەیەكی پیرۆرزباییدا بۆ گۆڕان كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌ڕێزان: كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك عه‌دنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و كاك جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی گشتی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كه‌م به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه، پیرۆزبایی ده‌كه‌م له ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه.
لاهور شێخ جەنگی وتوشیەتی"هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ته‌بایی و هاوكاریی سیاسی و رێككه‌وتنامه‌ی گرنگی ده‌باشان، له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببوژێنێته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا بخاته سه‌رپێ، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان."