فواد حسێن، وهزیری دارایی عێراق رایگهیاند لهپڕۆژه یاسای بودجهی عێراقدا گهرهنتی موچهی موچهی پێشمهرگهو فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان كراوهو لهلایهن بهغداوه دهدرێت.
ئاوێنه: فواد حسێن كه به سهرۆكایهتی وهفدێكی عێراقی له كۆڕبهندی ئابوری جیهانه له داڤۆس، بهكهناڵی روداوی راگهیاندوه"ئێمە (حکومەت) ئەم خاڵەمان داناوە کە گەرەنتی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بکرێت، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش گفتوگۆی لەبارەوە دەکات، چونکە پەیوەندی بە پرسە سیاسییەکانەوە هەیە. بەڵام من دڵنیایی دەدەمە خەڵکی کوردستان کە موچە گەرەنتییە و دەدرێت. ئەگەر خاڵی دیکەش بۆ پڕۆژەیاسای بودجەکە زیادبکەن جارێ زانین چونکە پەرلەمان لە کۆبونەوەدایە، بەڵام ئەگەر مادەی دیکەش بهێننە پێشەوە ئەوا موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە هەر دەدرێت و گەرەنتییە".
سەبارەت بە رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان بە سۆمۆ، فوئاد حوسێن وتویهتی "دوای پەسندکردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە دەست بە گفتوگۆ دەکەین لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتو ئەو کێشە رونەدات".
فوئاد حوسێن لەبارەی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی کوردستانهوه وتی"لەبەرئەوەی لە مانگی 4ی ساڵی 2018ـەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن کرا و بڕیاریدا مانگانە 317 ملیار دینار بۆ کوردستان بنێرێت، بۆیە موچەی سێ مانگی سەرەتای ساڵەکە نەنێردراوە. ئێستاش ئەو پرسە پێشنیارکراوە، دەبێ گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن موچەی ئەو سێ مانگەش بدەین و پشتیوان بە خودا چارەسەر دەبێت".