دابەشكردنی نەوت له‌ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
  2019-09-15       667       
بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان رایده‌گه‌یه‌نن, ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ دابەشكردنی نەوت.

ئاوێنه‌: كەریم عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ''لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا''.

باسی لەوەشكرد، زۆر جێگەی دڵخۆشكەرە كە حكومەتی هەرێمیش ئەمساڵ نەوت دابین دەكات، وتیشی: ''ئەگەر ئەو رێژەیەی حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات و حكومەتی عیراقیش نەوت بنێرێت، ئەوا هەموو ماڵێكی هەرێم بەرمیلێك نەوتی بەردەكەوێت، بەڵام ئەگەر بەجیابێت، ئەوا بەشی هەموو هەرێم ناكات''.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتاوە لەناوچە ساردەكانەوە دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات، وردە وردە هەموو ماڵێكی هەرێم بەرمیلێك نەوتی بەردەكەوێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×