وەزیری ئاوەدانكردنەوە: 30 ملیار دینار بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانەكان تەرخان كراوە
  2019-09-16       870       

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 30 ملیار دیناری تەرخان كردوە بۆ چاككردنەوەو سیانەكردنی رێگاوبانەكانی هەرێم ئەوە بە هەنگاوێكی باش لە قەڵەم دەدات.

ئاوێنە: دانا عەبدولکەریم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لیدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی رەسمیی پارتی رایگەیاند "لەو ٣٠ ملیار دینارە ١٠ ملیار دینارمان تەرخان کردوە بۆ رێگاوبانەکانی دهۆک و لەهەفتەی داهاتوەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە پلانی چوار ساڵی داهاتوی وەزارەتەكەیان رادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردوە تاکو ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت.

دەربارەی رێگای ستراتیژیی نێوان هەولێر و دهۆکیش وتی"ئەو ڕیگایە لە کۆتایی کارەکانیدایە و لە ماوەیەکی نیزیکدا تەواو دەبێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×