ئامێدی؛ لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا، دو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
  2019-01-23       890       

لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ناوچەی دێرەلوك-ی سەر بە قەزای ئامێدی، دو هاوڵاتی مەدەنی كوژران و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: ماڵپەڕی رۆژ نیوز بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو(چوارشەممە)، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گەلی رەشاڤە-ی سەر بە دێرەلوك-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان كردوە.

ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە بۆردومانەكەدا دو هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و سێ هاوڵاتی دیكەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×