پۆلیسی گەرمیان: بەڕێوەبەری گومرک‌و بەڕێوەبەری وەبەرهێنان دەستگیرکران
  2019-09-17       712       
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ هەریەک لەبەڕێوەبەری گومرک‌و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکراون‌و دادگای نەزاهە لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان دەکات.

ئاوێنه‌: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بەسایتی‌ خەندانی راگەیاندووه‌، "دوێنی دوشەممە حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بەفەرمانی دادگا لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیرکراوە".

ناوبراو ده‌ڵێت، "ئەمڕۆش عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکراوەو لەئێستادا هەردو تۆمەتبارەکە لە گرتن و گواستەوەی گەرمیانن".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ تۆمەتەکانی سەر ئەو دو بەڕێوەبەرە جیاوازەو دادگای نەزاهەی گەرمیان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات.

عەلی جەمال قدوری راشیگه‌یاندووه‌، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بەپێی ماددەی 341و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش بەپێی ماددەی 307 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×