ئه‌مریكا سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان مەشق بە شەڕڤانان ده‌كات
  2019-09-18       1753       
دوای ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئه‌مریكا لە ناوچەی دێرەزور ناوەندێكی مەشقكردنیان بە یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) كردەوە، لە ئێستادا هاوپەیمانان سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان مەشق بە شەڕڤانانی یەپەژە ئەنجامدەدەن.

ئاوێنه‌: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەوبارەیەوە رایگەیاندوە "واشنتن  بەردەوامە لە مەشقپیكردنی شەڕڤانان لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات، لەكاتێكدا ئەقەرە داواكاریەكانی بەرامبەر واشنتن پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی واشنتن بەرامبەر شەرڤانانی رۆژاڤا هەڵیدەگرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردودا هەریەك لە واشنتن و ئەنقەرە سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات ریككەوتنێكیان ئەنجامدا و دو مانۆڕی سەربازیش لەو ناوچەیە ئەنجامدرا، بەڵام تا ئیستا سەبارەت بەو بابەتە ئەنقەرە نیگەرانی دەردەبڕیت و هۆشداری دەدات لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×