وەزیری ئاوەدانكردنەوە: ده‌یان پرۆژه‌ له‌ پارێزگاكان جێبەجێ ده‌كرێن
  2019-09-19       462       
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان ده‌ست پێكردنى ده‌یان پرۆژه‌ له‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: لە هەفتەی داهاتودا جێبەجێ ده‌كرێن.

ئاوێنه‌: دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگیاند: دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك پرۆژە دەستپێدەكەن كە بڕی تێچویان دەگاتە 40 ملیار دینار، بۆئەوەش پارێزگاكان كراونەتە چەند ناوەندێك، بۆ نمونە هەولێر 4 ناوەند، دهۆك 6 ناوەند، سلێمانی و راپەڕین و گەرمیانیش كراونەتە 8 ناوەند.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:ئەو پرۆژانە بەر لە وەرزی بارانبارین دەستپێدەكەن و تەواوی پرۆژەكانیش تایبەتن بە بواری ئاوەدانكردنەوەو رێگاوبان، ئێستا لیژنەیەك لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كارەكانی رایی كردوە و تەواوی پرۆژەكان رادەستی بەڵێندەرەكان كراون، بۆیە لە هەفتەی داهاتودا دەستدەكەن بەكاركردن و دەبێت لەماوەی 70 رۆژیشدا كارەكان تەواو بكەن".

دانا عه‌بدولكه‌ریم وتیشى: پرۆژەكان بەتەواوی رادەستی بەڵێندەرەكان كراون و لەماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن، هەرچی تونێلی پیرمامیشە تائێستا 86%ی تەواو بوە و 14%ی ماوە، بۆیە پێویستیان بە پارەیە و داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە تاوەكو دەست بە پرۆژەكە بكرێتەوە.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كرد:لیژنەی تایبەتمان هەیە و فۆرمی تایبەتیان بۆ شایستەكان پڕكردۆتەوە و ئەو پرۆژانەی هەمانە تایبەتن بە یەكەكانی نیشتەجێبونی كەمدەرامەتەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×