وەزارەتی پەوەردە: ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دورن لەڕاستی
  2019-09-19       1077       

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی چەند هەواڵیک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

ئاوێنه‌: ماوەی چەند رۆژێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم بڕیاری داوە، نابێت هیچ مامۆستایەکی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێتەوە.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ئەو دەنگۆیانەی بە درۆ خستەوە و بە هەواڵی بێ بنەما لە قەڵەمی دا.

روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بەم جۆرەیە:

ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە کەوا چیدی ڕێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە!!!

ئەم بابەتە بڕیاری لەسەر نەدراوە و بەناوی بەڕێز وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە. لە ڕاستیدا بەڕێز وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھیچ بنەمایەکی نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×