هەولێر؛ وەفدێكی پارتی سەردانی نەوەی نوێی كرد
  2019-09-19       880       

وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دروستكردنی لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەردانی ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لەهەولێر كردو لەگەڵ بەرپرسانی جوڵانەوەكە كۆبونەوە.

ئاوێنە: لەدوای کۆبونەوەکە کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ لای نەوەی نوێ بۆ دروستکردنی لیستێکی هاوبەشە لەناوچەکانی کەرکوک و موسڵ و ناوچە جێناكۆكەكان.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانجیان ئەوەیە دەنگی کورد لەو ناوچانە نەفەوتێ، وتیشی، لێکتێگەشتنی باش لەنێوان هەمو لایەنەکان لەسەر دروستکردنی یەکلیستی هەیە.

هاوکات ئاریان تاوەگۆزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ باسی لەوە کرد، ئەوان هێشتا لەبارەی یەکلیستیەوە بڕیاریان نەداوە و پێیان وایە ئەو بابەتە پێویستی بە تاوتوێ و لێکۆڵێنەوەی زیاترە و دیراسەی دەکەن و ئەنجامەکەی دەخەنەڕو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریی کۆبونەوەکەی رۆژی شەممەی لایەنەکان دەکەن، بەڵام بەشداریکردنیان بە مانای بڕیاردان نییە لە بەشداریكردن لە یەکلیستیدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×