2019-09-20   3191     
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژە بەوە دەکات کە هەولێر داگیر کراوەو پارتی رۆژ به‌رۆژ نه‌ك هه‌ر هه‌ولێرو بازگه‌كان به‌ڵكو كوردستانیش ده‌بێته هی خۆیان، ئەو دەڵێت "خزمینه یه‌كێتى لهكولهكهى ته‌ڕیشدا نه‌ماوه".
ئاوێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی، لەنوسینێکدا بەناونیشانی "پاكێجهكهتان جوانه به‌ڕێز" کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، رەخنە لەئەدای حزبەکەی دەگرتێت بەرامبەر بەپارتیو دەڵێت "خۆ پێمان ووتن و گوتمان بیكه‌نه ڕای خوا یه‌كێتى مه‌شكێنن و بچووكى مه‌كه‌نه‌وه له‌به‌رده‌م پارتى فه‌رموتان "ده‌بینه شه‌ریك و هاوبه‌شی راسته‌قینه" ، خوا ده‌ست به باڵتانه‌وه نه‌گرێت".
دەقی نوسینەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
پاكێجهكهتان جوانه به‌ڕێز
په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئێوه شتێكه و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى ئێمه‌ش شتێكى تر، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یڵێین و ده‌ینوسین شتێكه و ئه‌وه‌ى ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع جێبه‌جێی ده‌كه‌ن شتێكى تره ، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یخوازین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى بكه‌ینه‌وه به یهكێـتییهكهى مام و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان شتێكه و ئه‌وه‌ى ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ بیكه‌نه‌وه به رۆبۆتى ده‌ستى ئه‌جێندا و خهیاڵپڵاوییهكانى ئه‌ولا شتێكى تره ..
كه ئێمه ده‌مانگووت هه‌ولێر براده‌رینه هه‌ولێر داگیركراوه ، ده‌تان فه‌رموو (یه‌كڕیزى نیشتمانى تێكده‌ده‌ین) ، كه ده‌مانگوت براله رۆژێك دێت ئه‌م بێده‌نگیه‌تان به‌رامبه‌ر به رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر وه‌ك چیرۆكه‌كانى عه‌زیز نه‌سین به‌سه‌رخۆتان دێته‌وه ، ده‌تان فه‌رموو "كوڕى خۆمان ناكه‌ین بەقوربانی كچی خه‌ڵکی"، كه گوتمان كاكه چیرۆكی یوسف كۆتایی هات و ئێستا نۆبه‌ى ڕێگرییه له جێگری سكرتێری گشتى یه‌كێتى، فه‌رمووتان "له‌وپه‌ڕى تهباییداین"، كه گوتمان هه‌ڤاڵ ئاخر خوا نه‌تگرێ فریای كادرانى یه‌كێتى بكه‌ون له‌و زۆنه داگیركرداوه و رۆژانه ده‌ڕفێنرێن و ده‌گیرێن و له‌ماڵ و حاڵى خۆیان ده‌رده‌كرێن و روبه‌ڕووى هه‌موو جۆره‌كانى سوكایه‌تى ده‌كرێنه‌وه ، فه‌رمووتان "واز له‌و چیرۆكه لاوه‌كیانه بێنن، ئێمه سه‌رقاڵى سازانین"
گوتمان سازانى چی له‌سایه‌ى ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تى و ده‌رده‌سه‌رییه ، دیسانه‌وه فه‌رمووتان "ئێمه پرۆژه و خه‌ونى هاوبه‌شمان هه‌یه و ده‌تانه‌وێت تێكی بده‌ن"، دیسانه‌وه هه‌ر كۆڵمان نه‌داو ووتمان "خزمینه یه‌كێتى لهكولهكهى ته‌ڕیشدا نه‌ماوه ، دیسانه‌وه فه‌رمووتان "ئاژاوه ده‌نێیته‌وه"، گوتمان ده‌ى دوا ده‌رفه‌ته به به هێزى و شكۆ و هێزه‌وه به‌شداری دانوستان و گفتوگۆكان بكه‌ن ، كه‌چی ئێوه هه‌ر به خه‌یاڵپڵاوى خۆتانه‌وه، ووتتان "شانده‌كه‌مان له پاكێجدا پسپۆڕه"
خۆ پێمان ووتن و گوتمان بیكه‌نه ڕای خوا یه‌كێتى مه‌شكێنن و بچووكى مه‌كه‌نه‌وه له‌به‌رده‌م پارتى فه‌رموتان "ده‌بینه شه‌ریك و هاوبه‌شی راسته‌قینه" ، خوا ده‌ست به باڵتانه‌وه نه‌گرێت خۆ پێمان گوتن ئاخر رهدوكهوتوومان زۆره و نه‌خۆشی زه‌ردویی له‌ناو جه‌سته‌ى به‌شێكدا بڵاوبۆته‌وه و تازووه سزایان بده‌ن، كه‌چی ئێوه گوتتان "چیرۆكى سه‌مه‌ره بۆ هه‌ڤاڵان ههڵدهبهستى"، گوتمان براینه كه‌ركوك مه‌خه‌نه پاكێجه‌وه، هه‌ندێك هێنده زه‌رد ههڵبڕزكان پێیانوابوو مورافهعهى دووه‌م ده‌كه‌ن و كوردایه‌تى و كه‌ركوك ده‌گێڕنه‌وه و ووتیان "تۆ شوێن مه‌حاڵ ده‌كه‌ویت"، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه ئێمه بڵێین ده‌ك پیرۆزتان بێت پاكێج و شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شییه راستهقینهكهتان، كه هه‌م به‌غداد و هه‌م كه‌ركوك و هه‌میش كوردستانتان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دڵنیام دیسانه‌وه ده‌ڵێن"ئاخر خۆ گه‌ڕه‌ك و گردێكمان هه‌ر به‌ده‌سته‌وه ماوه". ئێمه هه‌ر ده‌ڵێین و ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریكى پاساون، بۆیه‌ش رۆژ به‌رۆژ نه‌ك هه‌ر هه‌ولێر و بازگه‌كان به‌ڵكو كوردستانیش ده‌بێته هی خۆیان.
شاناز برایم ئه‌حمه‌د
١٩-٩-٢٠١٩