ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆدەبێتەوە
  2019-09-20       522       

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەسلێمانی كۆببێتەوە.

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، لێپرسراوی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەلێدوانێكی نوسراوی كورتدا رایگەیاند، سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسلێمانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەو كۆبونەوەیەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیار بو دوێنێ پێنجشەممە لەهەولێر بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی رێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لە بازگەیەكی سماقوڵی كۆبونەوەكە دواخرا بۆ ئەمڕۆ و شوێنەكەشی گوازرایەوە بۆ سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی و هەروەها پرسی پارێزگاری كەركوك لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێ بكرێت لەوبارەیەوە هەڵوێستی كۆتایی یەكێتی بۆ رایگشتی بخرێتەڕو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×