لە خواكورك سێ سەربازی توركیا كوژران
  2019-09-20       697       

ئاژانسی فوڕات نیوز، سەربە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەناوچەی خواكورك-ی باشوری كوردستان شەڕ لەنێوان گەریلاو سوپای توركیادا رویداوەو لەئەنجامدا سێ سەربازی توركیا كوژراون كە یەكێكیان فەرماندەی هێزەكەی توركیا بوە و چەندین سەربازی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕێكی سەخت لەنێوان گەریلاو سوپای توركیا لە ناوچەی خواكوركی باشوری كوردستان رویداوەو لە شەڕةكەدا گورزی قورس لە سوپای توركیا دراوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە لەو شەڕەدا هێندەی ڕون بوەتەوە سێ سەربازی  توركیا کوژران كە یەكێكیان فەرماندەی هێزەكەی توركیا بوە و چەندینی دیکەش برینداربون و زیانی ماددی زۆریش لە سەنگەر و بنکەکانی دوژمن دراوە.

هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، تا ئێستا لەبارەی ئەو شەڕەوە هیچ رونكردنەوەیەكی نەداوە بەڵام چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ لەوبارەیەوە راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×