عەلی باپیر: خۆم بۆ ئەمیریی كاندید ناكەمەوە مەگەر داوام لێبكەن
  2019-09-21       1548       

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "ئەمساڵ كۆمەڵ كۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت" و دەشڵێت: خۆم بۆ پۆستی ئەمیر كاندید ناكەمەوە، مەگەر خەڵك داوام لێ بكەن.

ئاوێنه‌: عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی كوردی ئەمریكا ڕایگەیاندوە "كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری كۆتایی ئەوەی داوە لە ساڵی 2019دا كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت، بەڵام ڕۆژ و مانگەكەی هێشتا دیاری نەكراوە".

سەبارەت بە خۆكاندید كردنەوەی بۆ پۆستی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی وتی "لای ئێمە و لە ئیسلامدا ڕێگەپێدراو نییە بڵێین خۆم كاندید دەكەمەوە، چونكە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) باسی لەوەكردووە، كە بەرپرسیارێتی نادەنە كەسانێك، كە خۆیان داوای بكەین یان دەستی پێوە بگرن و هەوڵی بۆ بدەن، بەو مانایە بەندە خۆم كاندید ناكەمەوە مەگەر خەڵكی هەڵمبژێرنەوە".

عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشكرد "لە سێ كۆنگرەی پێشووی كۆمەڵ، خەڵكی داوایان لێكردووم ئەو كۆڵەم بە سەر شانەوە بێت ئەگەرنا من ئەوەندە پەرۆشی ئەو بەر پرسارێتیە نیم".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×