هونەرمەندێکی كوردی باكور بەتۆمەتی سوکایەتی بەئەردۆغان زیندانی ده‌كرێت
  2019-09-21       1202       

دادگای توركیا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیاتر لە ساڵێك زیندانی بەسەر گۆرانیبێژێكی كوردی باكور  بە تۆمەتی سوكایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا.

ئاوێنه‌: هۆزان جانێ،گۆرانیبێژ لەبەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کاریکاتێریی ئەردۆغان لە پێگەی فەیسبوکی خۆیەوە، تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆماری خراوەتە پاڵ.

‎هۆزان جانێ بە مەبەستی بەشداریکردن لە كەمپەینەكانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی (24)ی حوزەیرانی (2018) لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە تورکیا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا. دواجار لە (16)ی ئەم مانگەدا بڕیاری زیندانیکردنی بە ساڵێك و پێنج مانگ بەسەردا سەپێنرا.

‎نەورۆز ئاکڵان پارێزەری هۆزان جانێ رایگەیاند ''بریکارەکەم هونەرمەندە و وەک کارێکی هونەری ئەو پۆستەی کردوە و مەبەستی بێڕێزیکردن نەبوە، بەڵام پێگەیەکی ساختە بەناوی هۆزان جانێ هەمان وێنەی ئەکاونتەکەی هۆزانی وەرگرتوە و بڵاویکردوەتەوە و لەو رێیەوە بێڕێزی بە سەرۆکی تورکیا کردوە، ئەمەش بوەتە بەڵگەی دادگا بۆ تۆمەتبارکردنی''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×